کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆچكردنی ساڵانه هه‌زاران پزیشك له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان

كۆچكردنی ساڵانه هه‌زاران پزیشك له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی

“محه‌ممه‌دڕه‌زا ئه‌سه‌دی” جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ گوڵان ڕایگه‌یاند: “ساڵانه‌ سێ بۆ چوار هه‌زار پزیشكی پسپۆڕ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كۆچ ده‌كه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د شه‌ریفی موقه‌ده‌م” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پزیشكانی ئێران زیاده‌خوازن و دۆخێكی خراپیان له‌ وڵات دا نییه‌ كه‌ بیانه‌وێت كۆچ بكه‌ن. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان دژبه‌ خراپی دۆخی ژیان به‌رده‌وام له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی دا بوون به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.