به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی شاره‌داری سنه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ساتی ده‌ستفرۆشانی كه‌مه‌ربه‌ندی حسێنی و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی شاره‌داری به شێوه‌ی دڕندانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماشینی میوه‌فرۆشانی سه‌ر كه‌مه‌ربه‌ندی حسێنی و زیانێكی زۆریان له كاسبكاران داوه. كاتێك ده‌ستفرۆشان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن هێزه‌كانی شاره‌داری به باتۆم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوو ئه‌دات. شایانی باسه كه هه‌ژاری و بێكاری ته‌نگی به خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران هه‌ڵچنیوه كه‌چی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕێگه به كاسبی خه‌ڵك ده‌گرێت و كێشه‌یان بۆ ساز ده‌كات.