کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری ئابدانان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری ئابدانان 1

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، شاخه‌وان و چالاكێكی سنفی خه‌ڵكی شارستانی ئابدانانی سه‌ر به‌ ئوستانی ئیلام به‌ناوی “محه‌ممه‌د دانیالی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د دانیالی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “بنار”ی ئابدانان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی كاركردن سه‌ردانی شارستانی دێهلۆڕانی كردبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری ئیلام كراوه‌.