گرفتی مەسکەن بۆ کرێکاران و خەڵکی هەژار لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتۆتە ئاستێکی کارەساتبار. لەسەر بنەمای ئەو ئامارانەی خودی ڕژیم بڵاوی کردونەتەوە، نیوەی بنەماڵە کرێکاریەکان، کە بە ٤٢ ملیۆن کەس بەراورد کراون، کرێ نشینن. کرێکاران و بنەماڵەکانیان تەنانەت لە پەڕاوێزی شارەکانیشدا، بە بەکرێ گرتنی ماڵێک بە هاوبەشی و دابەش کردنی ژوورەکانی لە نێو خۆیاندا بە پەردە، هێشتا ناتوانن کرێ ماڵێک کە دەبێ پێشەکی چەند سەد ملیۆن تەمەنیشی بۆ بدەن و یەک لەسەر سێی داهاتەکەیان هەڵدەوهشێ، دابین بکەن.