کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  نان، مەسکەن، ئازادی    

  سەرانی ڕژیم و دەست و پێوەندەکانی وەک ڕابردو لە پاڵ سەرکوتدا خەریکی ڕشتنی فرمێسکی درۆینەن بۆ کاسانێک کە بێ ماڵ و مەسکەنن و یان دانی بەڵێنی بێ ناوەرۆکی نوێ و تێکرار کردنەوەی بەڵێنەکانی ڕابردوو. ڕەئیسی کە لە کەمپەینی هەڵبژاردن دا بەڵێنی دروست کردنی دوو ملیۆن ماڵی هەرزان قیمەتی دابوو، بە ئیعتیڕافی کاربەدەستانی ڕژیم تەنیا پێداویستی دروست کردنی ٢٠٠ هەزار ماڵی فەراهەم کردوە، کە لە ڕاستیدا ئەم ژمارەیەش هێشتا تەواو نەبوون. کارنامەی ڕەئیسی لەم بارەیەوە خراپتر بووە لە حکومەتەکانی ڕوحانی و ئەحمەدی نیژاد و بەڵێنەکانی ئەویش بە دەردی بەڵێنەکانی دەوڵەتەکانی پێشتر چوون

  دەبێ وەبیری بێنینەوە کە جووڵە لە بازاڕی مەسکەندا بەشێک لە ئابووری ڕوو لە وێرانی کۆماری ئیسلامیە. دابین بوونی بوجە بۆ بە کرداری بوونی وەعدەکان دەبێ لە ڕێگای بانکدارەکانەوە بێت کە خۆیان بەشێکن لە مافیای مەسکەن و سەریان لە ئاخوڕی یەكێک لە ناوەندە بەهێزەکانی وەک جیهادی سازەندەگی و بونیادە ڕەنگاو ڕەنگە بێ حیساب و کیتابەکانی ژێر چاوەدێری شەخسی خامنەیی  دایە. ئەمانە بە سەدان میلیارد دۆلار پارە و سەروەتیان لە ئیختیار دایە. لە حاڵێکدا کە زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکار تەنیا لە تاران بێ ماڵ و مەسکەنن، تەنیا لەم شارەدا دوو ملیۆن و نیو ماڵ هەن کە نادرێن بە کرێ و لە بازاڕی بوڕسدا سەودا و معامەلەیان پێوەدەکرێت و قازانج دەستەبەر دەکەن.

  لە ئێرانێکدا کە لەسەر دەریایەک لە نەوت و باقی سەرچاوە ژێر زەوی و سروشتیەکان قەراری گرتوە تەنانەت وێڕای بوونی نیزامی سەرمایەداریش ناکرێت کۆتایی بە ژیانی فەلاکەتباری حاشیە نشینانی شارەکان و بێ ماڵ و مەسکەن و کارتۆن خەوەکان بێت و لە جێگایەک دابین بکرێن.

  تا کاتێک کە ئەم ڕژیمە لەسەر کار بێت و هەموو  سەروەتی کۆمەڵگا لە ژێر چنگی کۆمەڵێک تاڵانچی و قاتڵدا بێت و بینا سازیەکان کە وەک قارچک لە زەوی هەڵدەتۆقن، تەنیا بۆ کۆکرنەوەی سود و قازانج و سەوداگەری بن، خەڵکانێکیش دەبن کە هەروا لەسەر شەقامەکان، لەژێر پردەکان و نێو گوڕستانەکاندا و لە باشترین حاڵەتدا لە حەڵەبی ئاوا و حەسیر ئاواکاندا بژین.

  بێبەش بوونی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش لە مەسکەنی گونجاو، چارەنووسی حەتمیی و چار هەڵنەگری ئەو خەڵکە نییە. ژیان بەسەر بردن لەژێر بانێکدا و بەهرەمەند بوون لە سەرجەم ئیمکاناتی ئیمنی و خۆشگوزەرانی و فەرهەنگی مافی سەلمێندراوی هەموو ئتنسانەکانە و ئەرکی دەوڵەتە وەڵامدەرەوەی بێت. داسەپاندنی ئەم مافە بەسەر دەوڵەتەکاندا، بە یەکێتی و یەکپارچەیی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەباتی ڕێکخراویان مسۆگەر دەبێت.

  هاسان ترین ڕێگا بۆ دابین کردنی ماڵ و مەسکەن بۆ کرێکاران ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیە. بەڵام تا ئەم ئەرکە گرنگە بە خەباتێکی شۆڕشگێڕانە و جەماوەری دەستەبەر دەبێت دەبێ دروشمینان، کار، ئازادیلە پاڵ دروشمەکانی دیکەی بزوتنەوەی متالباتی کرێکاراندا بە شۆڕشیژن، ژینا، ئازادییەوە گرێبدرێ. بە میلیارد پارە کە لە ڕێگای هێز و بازو و مێشکی بە توانای ژنان و پیاوانی کرێکار و بە یارمەتی سروشت دەستەبەر بووە و لە لایەن ڕێگران و تاڵانچیانی دەسەڵاتدار و خاوەنکارانەوە دزراوە، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ گیرفانی خودی کرێکاران. لە وەها بارودۆخێکدا دابین بوونی ماڵێکی ئەمن، دژە بومەلەزرە و خاوەن هەموو ئیمکاناتێکی ژیان لە سەدەی ٢١ دا بە هاسانی دەستەبەر دەبێت.

PAGE   \* MERGEFORMAT 3

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-