کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مهاباد له‌ به‌ندكراوانی ئه‌و شاره‌

هه‌ڕه‌شه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مهاباد له‌ به‌ندكراوانی ئه‌و

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كردووه‌ و پێیانی ڕاگه‌یاندووه‌، ئەگەر لەگەڵ ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا هاوکاری نەکەن، لە هەموو مافەکانی خۆیان بێبەری دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد و هەڕەشەیان لە بەندکراوان کردووە کە ئەگەر هاوکاریی ئەوان نەکەن، لە مافەکانی وەک مەرەخەسی، ئازادی مەرجدار، کارکردن و هەموو مافەکانی دیکەیان لە ماوەی بەندکرانیاندا، بێبەش دەکرێن.