ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌سه‌ب له شاری قه‌نه‌واتی سه‌ر به ئوستانی قوم سێ كه‌س له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه كاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره‌ی ڕژۆی یه‌كشه‌ممه و له ته‌نیشت مه‌خزه‌نی تینێر و گازۆئیلی ئه‌و كارگه‌یه ڕوویداوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی قوم، له‌و ڕووداوه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو برینداری دیكه‌ش ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.