ئێواره‌ی ڕۆژی 25ی گوڵانی 1367ی هه‌تاوی، ٣٥ ساڵ پێش ئێستا، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی حكوومه‌تی جنایه‌تكاری عێراق، جارێكی تر هێرشیان كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕ و باره‌گاكانی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه و دایانه به‌ر بۆمبارانی شیمیایی. له‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا 23 كه‌س له باشترین ئه‌ندامان و كادره‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گیانیان به‌خت كرد و 150 هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری تریشمان بریندار و مه‌سمووم بوون كه به هاوكاریی كه‌م وینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له مه‌رگ ڕزگاریان بوو.
ئه‌م خۆشه‌ویستانه پۆلێك له پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی كوردستان و ئێران و سیمای ناسراو و ئازیزی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوون كه له دژی نیزامی زاڵمانه و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری، له دژی شه‌ڕ و كوشتار و بێ مافی ئینسان ڕاپه‌ڕیبوون و گیانیان له پێناوی ئامانجی به‌رزیان دا به‌خت كرد. ئازیزانێك كه ئه‌ستێره‌ی گه‌ش و چرای ڕووناك كه‌ره‌وه‌ی ڕێگای خه‌بات بهرهوسهركهوتنمانن و یادیان قه‌ت له بیر ناچێ.
له كاتێك دا كه هێشتا 2 مانگ به سه‌ر كاره‌ساتی دڵته‌زێنی گوردانی شوان دا تێنه‌په‌ڕی بوو، له كاتێكدا كه هێشتا برینی قورسی بۆمبارانی شیمیایی ڕژیمی به‌عس بۆسه‌ر ناوچه‌ی شاره‌زوور كه تێیدا 68 پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕ و فیداكاری كۆمه‌ڵه وێڕای هه‌زاران ئینسانی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه گیانیان به‌خت كرد ژانی نه‌شكابوو و سارێژ نه‌ببوو، كه مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه و ئورگانه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئه‌مجار له دۆڵی بۆتێ له ٢٠ كیلومیتری شاری ڕانیه‌ی كوردستانی عیراق كه‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری بۆمبی شیمیایی رژیمی دژه ئینسانی به‌عسی عێراق. هه‌ڵبه‌ت پێشتر چه‌ند جاری دیكه مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له مالومه له دۆڵی جافایه‌تی كه‌وتبوونه به‌ر هێرشی هه‌وایی و توپخانه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق. له ئاكامی ئه‌م هیرشانهشدا چه‌ندین هاوڕێی ترمان گیانیان به‌خت كردبوو.
هۆکاری ئه‌م دوژمنكارییه‌ی كه گه‌یشت به ئاستێك ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌كی كیمیایی له دژی كۆمه‌ڵه به كار بێنیت چی بوو؟ ئه‌رته‌شی عێراق به‌و هیرش و په‌لاماردانه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی، به‌شوێن چ مه‌به‌ستێكه‌وه بوو؟ ئه‌و ڕژێمه وای ده‌زانی كه به‌و گوشارانه‌ی ده‌توانێ كۆمه‌ڵه به چۆك دابێنێ و ده‌ستی پێ له هاوكاری كردنی خه‌باتی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق هه‌ڵبگرێ. كۆمه‌ڵه خۆی به پشتیوان و دڵسۆزی ئه‌و خه‌باته ڕه‌وایه ده‌زانی. كه‌م نه‌بوون ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كوردستانی عێراق كه له ژێر ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه‌دا خه‌باتی ئه‌نترناسیۆنالیستی خۆیان درێژه پێده‌دا، كه له‌ناو ئه‌و23 هاوڕێ گیانبه‌خت كردووانهشماندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ئه‌وه بۆ رژێمی به‌عس ته‌حه‌مول نه‌ده‌كرا، بۆیه له هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ستی نه‌ده‌پاراست. رژیمی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی پردی په‌یوه‌ندی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق بڕووخێنێ، به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا كۆمه‌ڵه ناچار بكات مه‌قه‌ڕه‌كانی خۆی له شوێنه ئازادكراوه‌كانی كوردستانی عێراقه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌شی عێراق. به‌ڵام كۆمه‌ڵه وه‌كوو هه‌ڵوێستێكی سیاسی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وام خۆڕاگری ده‌كرد و نه‌یده‌ویست تا كاتێك كه شوێنێكی ئازاد له كوردستانی عێراقدا مابێت مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی و هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی به‌عسدا بن. بوونی مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌و ناوچه ئازادانه‌دا به‌كرده‌وه ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی كه به دژی رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته دا، له شه‌ڕ دا بوون هاوچاره‌نووس كردبوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو كاتێك كاره‌ساتی بۆتێ ڕوویدا خه‌ڵكی شاری ڕانیه و ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر كه ئاگاداری هێرشی به‌عس بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بوون، سه‌ره‌ڕای ترس و خۆفێك كه رژیمی عێراق نابوویه‌وه، به هه‌موو هێز و توانا و ئیمكاناتیانهوه به هانای كۆمه‌ڵه‌وه هاتن. شانۆیه‌كی شكۆداریان له دڵسۆزی و هاوپشتی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه نیشان دا و سه‌لماندیان كه كۆمه‌ڵه له خۆیان به جیا نازانن. له هه‌مان كاتدا زۆرێك له پزیشك و ده‌رمانخانه‌كانی شاری سلێمانیش سه‌ره‌ڕای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌عسه‌وه كه یارمه‌تی برینداره‌كانی بۆردمانه شیمیاییه‌كان نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و دووكتور و بیمارستانانه به نهێنی كه‌وتنه خۆ بۆ دابین كردنی كه‌ل و په‌لی پێویست بۆ ده‌رمانكردنی برینداره‌كانمان.
هاوپشتی پڕاوپڕی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌م رۆژه دا بیرهوهرییهكه، كه هه‌رگیز له بیرمان ناچێته‌وه. هه‌موو سالێكیش له مراسیمی یادكرنه‌وه‌ی هاوڕێیانی گیانبهختكردوومان ئه‌و هاوپشتی و به ده‌نگه‌وه هاتنانه بیر دێنینه‌وه و باسیان ده‌كه‌ین و ده‌یگه‌ێنینه نه‌وه‌كانی دوای خۆمان .
هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردووی بۆمبارانی شیمیایی ڕوژی 25ی گوڵان له دۆڵی بوتێ بریتی بوون له:
١.اسماعیل مصطفی زاده
٢.احمد محمدی
٣.بایزید بیاض
٤.پرویز تاجوانچی
٥.حسین سیگاری
٦.سعید محمدی
٧.جلال پنجوینی
٨.فرشته رضائی
٩.عبدالله هوشیاریان
١٠.علی حسن محمدی)طهمورث(
١١.فرنگیس شاهوئی
١٢.کریم جنتی
١٣.کریم عبدالله پور
١٤.مریم مجنون) سعادت(
١٥.کمال رضانژاد
١٦.کیومرث مهاجر) جبار (
١٧.منوچهرمحمودیان ) مرتضی (
١٨.محمدرسولی خوش صفت
١٩.محمدعمرعلی
٢٠.ناصح مردوخ
٢١.نادرقاضی زاده ) آزاد(
٢٢.وفا توتونچی
٢٣.حامد مدرسی
له ٣٥ مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و ئازیزانه‌دا جارێكی دیكه هه‌زاران دروود و سڵاو له شۆڕشگێڕییان له گیانبازییان له فیداكاری و له‌خۆبردووییان. سڵاو له بنه‌ماڵه خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزه‌كانیان. ئه‌مڕۆ كڵگۆی ئه‌م پۆلە له ژنان و پیاوانی ماندوویی نه‌ناس و خه‌باتكاری كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران شوێنێهكه بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی پەیمان له‌گه‌ڵ ئامانجی به‌رز و ئینسانیی ئەو ئازیزانە. به‌درێژه‌دان به ڕێگای ئه‌م هاوڕێیانه و وفادار مانه‌وه به ئامانجه‌كانیان له‌ڕیزی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵەدا، یادی ئه‌م هاوڕێ شۆرشگێڕ و پێشرهوانە زیندوو ڕاده‌گرین.
یادیان به‌رز و به‌ڕێزه و ئاڵاكه‌یان شه‌كاوه‌یه و ڕێگاكه‌یان پڕ رێبواره.
PAGE \* MERGEFORMAT 6