کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی پێرسۆنێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م شۆرای شار

كۆبوونه‌وه‌ی پێرسۆنێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م شۆرای

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گوڵان، کریکارانی ناوەندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م شۆرای شار كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌ی مه‌شهه‌د، به‌هۆی كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها گرانی و هه‌ڵاوسان ناچارین پاش ته‌واوبوونی ساعه‌تی كار له‌ شوێنێكی دیكه‌ش كار بكه‌ین. پێرسۆنێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قده‌ستی كاری ڕۆژانی پشوودان بوون.