به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، فه‌رمانداری شاری سنه به بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” پێشنیاری په‌رداختی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌كوو خوێن به‌های داوه كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه قه‌د جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌بیر ناكه‌ن و درێژه به شۆڕشی “ژینا” ئه‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی بكوژانی ڕۆڵه‌كانیان له دادگایه‌كی عه‌له‌نی و جه‌ماوه‌ری دا محاكمه ئه‌كه‌ن. شایانی باسه كه پێشتریش ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و ده‌وڵه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی بۆكان و مهاباد پێشنیاری هاوشێوه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازای دابوو كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانه‌وه ڕه‌د كرابۆوه.