کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فه‌لاحیه‌ی ئه‌هواز

هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فه‌لاحیه‌ی ئه‌هواز

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌ند ماڵ له ‌ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشینی فه‌لاحیه (شادگان) و ژماره‌یه‌ك شارۆمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ ئه‌شكه‌نجه و لێدان‌ چه‌ند شارۆمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌. ناسنامه‌ی هه‌ندێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه‌ له‌: “حه‌موود شه‌لیباوی”  ناسراو به‌ “ئه‌بووغازی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، “سوڵتان شه‌لیباوی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “یووسف شه‌لیباوی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ.