کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی كورد به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی زیندانی تاران

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی كورد به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری هه‌رسینی سه‌ر  بە ئوستانی كرماشان به‌ناوی “سامان ده‌رویشی” له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له‌ زیندانی تارانی گه‌وره‌ گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “سامان ده‌رویشی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ یه‌ك ساڵ له‌وه‌پێش به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به تاوانه ماڵییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو شه‌وی ١٨ مانگی گوڵان له‌ تیپی ٢ی زیندانی تارانی گه‌وره‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌ بیانووی برینداركردنی مه‌ئموورێكی زیندان چه‌ندین جار ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو.