ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، خه‌دیجه مێهدی پور” زیندانی سیاسی پێشوو و “كه‌وكه‌ب بۆداغی” ئه‌ندامی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌هواز بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاره‌كانیان كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “خه‌دیجه مێهدی پور” بڕیاره ڕۆژی ٢٧ی مانگی گوڵان به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگاندا دژی نیزام” سه‌ردانی لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی ئیلام بكات. هه‌روه‌ها دادگای ئینقلابی ئه‌هواز “كه‌وكه‌ب بۆداغی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” بانگهێشت كردووه.