کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی “ئازاد حسێن پوور” له‌ مهاباد

كۆبوونه‌وی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی ئازاد حسێن پوور له‌ مهاباد

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ئازاد حسێن پور” و كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی مهاباد به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی “ئازاد حسێن پور” و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مهاباد به‌كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ وێڕای ڕێز لێنان له‌ فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه‌ كه‌ “ئازاد حسێن پور” كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو.