به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كه‌له‌قه‌ندی” سه‌ر به شارستانی نۆدشه كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و كۆڵبه‌ریك به سه‌ختی بریندار كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم به فڕێ دانی به‌رد به سه‌ر كۆڵبه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و لێدان هه‌وڵی زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌له‌كانیان داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان كۆڵبه‌ریك به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٠ مانگی گوڵان له ڕووداوێكی هاوشێوه دا هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “ته‌ته”ی هه‌ورامان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دابووه به‌ر لێدان و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د دری” و “سیروان ساڵحی” به‌سه‌ختی بریندار كرابوون.
