ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، به‌ڕێوه‌به‌رانی دامپزشكی ئوستانی كوردستان سه‌باره‌ت به گه‌رم بوونی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له ئوستان هۆشداری دا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیداری دامپزشكی ئوستانی كوردستان، نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له ڕێگه‌ی “گه‌نه”ی سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵ بۆ ئینسان ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی. ئه‌و نه‌خۆشیه وایرۆسیه و به ئاسانی بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌ر بۆیه ئاژه‌ڵداران و گوندنشینان ئه‌بێ زۆر وریای دۆخه بن و له‌گه‌ڵ گرم كردنی كه‌ش و هه‌وا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌مپاشی بكن.