له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوه‌كانی “جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ و “ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌ركوتی شۆڕشی “ژینا” شكستیان هێنابوو، شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان ده‌ست پێكرد و به‌ده‌یان كه‌سیان به شێوه‌ی نایاسایی كه‌له‌بچه و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه. دوو كه‌س له‌و به‌ندكراوانه “جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی” و “ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری”یه كه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. شایانی باسه كه چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كوردستان داوا له خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌كه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بكه‌ن و هاوڕێ له‌گه‌ڵیاندا دژبه زیندانی كردنی هاووڵاتیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
