به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، گرووپێك له ژێر ناوی “نه‌فه‌س” بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ساز كراوه.
به‌وته‌ی “سابیر جه‌باری فاروجی” به‌رپرسی ناوه‌ندی لاویه‌تی جه‌معیه‌ت، ته‌ندرووستی خێزان و مه‌دره‌سه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژی ڕابردوو به هه‌واڵنێری ئیلنای ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و په‌ره‌ستار و مامایانه‌ی یارمه‌تی ژنان و كچان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌ڵه‌كه‌یان له ناو به‌رن به سه‌ختی سزا ده‌درێن و گرووپی “نه‌فه‌س” به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌و كرده‌وه‌یه پێك هاتووه.
