به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری سیریك ئاگری گرت و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه وانتی سایپای سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری سیریك ئاگر ده‌گرێت و شۆفێره‌كه‌ی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات و له نێو ئاگردا ده‌سووتێت. جێگای ئاماژه‌یه كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش سووختبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز به‌ناوی “مێهدی ئیران په‌ناه” پاش دوو حه‌وتوو به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرمان گیانی له‌ده‌ست دابوو.
