ماڵپه‌ڕی میزانی سه‌ر به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه “حه‌بیب ئه‌سیوه‌د” شارۆمه‌ندی دوو تابعیه‌تی ئێرانی سویدی له سێداره دراوه.
“حه‌بیب فه‌ره‌جۆڵڵا چه‌غه‌ب” ناسراو به “حه‌بیب ئه‌سیوه‌د” ڕێبه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی “نه‌زال” و دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی بوو كه به تۆمه‌ته ناڕه‌واكانی “افساد فی الارض” له ڕێگه‌ی ڕێكخستنی گرووپ و بزووتنه‌وه‌ی نایاسایی، هه‌روه‌ها پلان دانان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له خووزستان و له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی گشتی به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزامی ئیسلامی، به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و حوكمه‌كه‌ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه جێبه‌جێ كرا.
