له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا ماڵپه‌ڕه‌كانی ئافتاب و ئێعتماد دوو ڕاپۆرتیان سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ئابووری و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژاری ئێران بڵاو كرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆی هێنا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته مه‌یدانیانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌واڵنێرانی دوو ده‌زگای هه‌واڵنێری ئافتاب و ئێعتماد و له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی تاران كۆكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی گرانی كرێ ماڵ خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژار ناچاربوون به شێوه‌ی هاوبه‌ش یه‌ك خانوو به‌كرێ بگرن و دوو بۆ سێ خێزان پێكه‌وه تێدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتێكی دیكه‌دا كه له نێو فرۆشگاكانی خۆراكی ئاماده كراوه، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژار بۆ كڕینی پێداویستیه‌كانیان ڕوویان بۆ گۆڕانی كاڵا به كاڵا هێناوه و به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانیان له‌گه‌ڵ برنج و مریشك ده‌گۆڕنه‌وه.
