ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی گوڵان، خه‌ڵكی ناڕازی به‌لووچستان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لوو دروشمه‌كانی “خامنه‌یی حه‌یاكه، مه‌مله‌كه‌ت ڕه‌هاكه”، “ئارمانی ئێمه مه‌رگی نییه، یان مه‌رگ یان ئازادی”، “كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌تی به‌لووچستان ببیسه” و “به‌سیجی، سپاهی، داعشی ئێمه ئێوه‌ن” یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه خه‌ڵكی ناڕازی به‌لووچ تۆڕه‌ی و نه‌فره‌تی خۆیان له ئاست ئێعدام كردنی ده‌یان به‌ندكراوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه نیشان دا و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان وته‌وه.
