ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له شیركه‌تی “ئایریك سه‌نعه‌ت” له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له شیركه‌تی “ئایریك سه‌نعه‌ت” هاوشێوه‌ی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، مه‌عده‌ن و فوولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
