ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی هه‌ر یه‌ك له “كه‌یوان مۆهته‌دی”، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” و “ڕه‌زا شه‌هابی” سێ چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له دادگای پێداچوونه‌وه پێشتڕاست كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “ڕه‌زا شه‌هابی”، ” كه‌یوان موهته‌دی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران سه‌رجه‌م به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون كه به له‌به‌رچاو گرتنی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، زرترین سزا واته پێنج ساڵ بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
