ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “عه‌بدۆڵڵا مه‌حموودپور” و ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی شاری ورمێ به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزگرتن له یاد و فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ “عه‌بدۆڵڵا مه‌حموودپور” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “بالۆ”ی ورمێ له كاتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌ران گیانی به‌ختكرد.
