کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی تاران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رش

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی تاران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوانی تاران به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌ره‌م ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ به‌ڵام هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه‌. موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.