کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی یه‌زد

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی یه‌زد 4

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌وانه سێ هاووڵاتی به‌لووچ و شارۆمه‌ندێكی ئه‌فغانستانی به‌ تۆمه‌ته‌كانی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ زیندانی یه‌زد به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌ به‌ندكراوانی ئێعدام كراو بریتیه‌ له‌: “سه‌بوور شه‌هبه‌خش ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان، “ئه‌میر ڕامشك” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی ڕیگان و “عه‌بدۆلبه‌سیر توتازهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ  و خه‌ڵكی زاهیدان كه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سێداره‌ دراون.