ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی گوندی “قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”ی سه‌ر به شارستانی نه‌مینی ئوستانی ئه‌رده‌بیل له ناڕه‌زایه‌تی به زه‌مین خواری ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی گوندی “قه‌ره حه‌سه‌نلوو” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر ئه‌و عەرزانە له‌لایه‌ن ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كانه‌وه بڕیاره داگیر بكرێت كۆبوونه‌ته‌وه. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له ئاست ڕژیمی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
