له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنان و كچانی ئازادیخوازی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به كۆمه‌ڵ و بێ حیجابی زۆره‌ملێ له نێو پارك و شه‌قامه‌كانی شار دا پیاسه ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕه‌وه‌نده ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و كچان به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌بێ حجابی زۆره‌ملێ له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و سه‌ریان بۆ سیسته‌می سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دانه‌نواندووه. ژنانی ئازادیخوازی سنه و سه‌قز ڕایانگه‌یاندووه كه له مافه‌كانیان ده‌ست هه‌ڵناگرن و شۆڕشی “ژینا” پاشه‌كشه ناكات.