سەرلەبەیانی دووشەممە ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “ئەحمەد غوڵامی” لە گوندی “سیوچی خواروو” و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی حکوومەت سەرەڕای دەستبەسەرکردنی “ئەحمەد غوڵامی”، ماڵی ناوبراویان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.