ڕۆژی سێشهممه١٢ی مانگی گوڵان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوه‌كانی “جه‌ماڵ عه‌لیزاده”، “حاسڵ قه‌دوو” و “عه‌بدۆلڕه‌حمان محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د” له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای مهاباده‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتیه له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و به‌پێی حوكمی دادگا، “جه‌ماڵ عه‌لیزاده” به تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ میدیاكانی دژبه‌ری نیزام” به ٣٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “حاسڵ قه‌دوو” و “عه‌بدۆلڕه‌حمان محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” هه‌ر یه‌كه‌وه به چوار ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.