به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی چه‌پ و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی زانكۆی مازه‌نده‌ران به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌یاننامه‌یان له نێو زانكۆ بڵاو كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ئێران، ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری و مانگرتن به‌ڕێوه‌چووه و خوێندكارانیش له زانكۆكانی تاران، گیلان، كه‌ره‌ج و مازه‌نده‌ران چالاكیان ئه‌نجام دا و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و قه‌تعنامه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئه‌وه‌ی مه‌ی، خوازیاری یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بوون.