c
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئوستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، ئه‌رده‌بیل، ئه‌راك، هۆرمۆزگان، خووزستان، كرمان، فارس، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، سیستان و به‌لووچستان، كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، ئیسفه‌هان و قه‌زوێن دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زران و پێرسۆنێلی ساڵی ٨٩، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.