به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و پاوه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامه‌ی یه‌كێك له كۆڵبه‌ره‌كان، “غوڵام مه‌حموودی” و خه‌ڵكی شاری سه‌لاسی باوه‌جانیه به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه و زانیارییه‌كان ده‌ڵێن كه خه‌ڵكی گوندی “دشه”ی سه‌ر به شاری پاوه‌یه. شایانی باسه كه “غه‌ڵام مه‌حموودی” به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قودسی پاوه كراوه.