کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به‌هۆی بێبه‌شكران له ‌ده‌رمان

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به‌هۆی بێبه‌شكران له

ڕۆژی دووشەممە ١١ی مانگی گوڵان، بەندکراوێکی زیندانی ورمێ بە ناوی “ناسر حەسەنپوور” خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی بێبه‌شكرانی له‌ ده‌رمانی پێویست له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌، گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ناسر حەسەنپوور” تەمەن ٤٧ ساڵ ماوەی چەند ساڵه‌ تووشی نەخۆشیی دڵی بووە و بەم حاڵەشەوە، بە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ورمێ، ڕێگری لە گواستنەوەی ناوبراو بو نەخۆشخانە و چارەسەریی پێویست کراوە. ناوبراو چەندین جار داوای گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان و مەرەخسی ده‌رمانی كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگرییان لێ کردووە. ڕۆژی دووشەممە نەخۆشییەکەی پەرەی سه‌ندووه‌ و پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.