ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌نه‌سیری تاران به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار چالاكیان ئه‌نجام دا.
خوێندكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “نافه‌رمانی، كونشگهری، پهیكار تا به‌رابه‌ری”، “موعه‌لیم، دانیشجوو، كرێكار، یه‌ك گرن، یه‌ك گرن”، “منداڵی كارگهرانین، له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێنین”، “كارگه‌ری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “نان، كار، ئازادی، پۆششی ئیختیاری” و “جیگه‌ی موعه‌لیم زیندان نییه”یان به‌رز كرده‌وه.
