کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٩٠٠ كرێكار له‌ ساڵی ١٤٠١

گیان له‌ده‌ستدانی ١٩٠٠ كرێكار له‌ ساڵی ١٤٠١ 3

مەسعوود قادی پاشا، جێگری پزیشکی و تاقیکاریی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران ڕایگه‌یاند: لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هەزار و ٩٠٠ کرێکار لە ئێران بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار‌ گیانیان لەدەست داوە.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، هەزار و ٨٧٠ کەس له‌و ١٩٠٠ كرێكاره‌ پیاو و ٣٠ کەسیان ژن بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێژەی مەرگی پیاوان لە ڕووداوی کار لە ساڵی ١٤٠٠دا هەزار و ٩١٠ کەس و ڕێژەی ژنانیش ١٦ کەس بووە. به‌پێی ئاماره‌كان، ڕۆژانه پێنج كرێكار له‌ ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی و ئه‌مساڵ به‌ به‌راوه‌رد ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كار ٣.١ ٪ زیادی كردووه‌.