ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بیناسازی كامیاران به كۆبوونه‌وه له ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌ن، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان جێژن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به پیرۆزبایی كردنی ئه‌و ڕۆژه له‌لایه‌ن “زه‌فه‌ر یووزی” و ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێز لێنان له یادی ته‌واوی كرێكارانی تێكۆشه‌ر كه بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر گیانیان له ده‌ست داوه ده‌ستی پێكرد. مه‌راسمه‌كه به خوێندنی شێعرێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌وه به‌رده‌وام بوو و دواجار “فه‌رهاد ئیبراهیمی” سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌و ڕۆژه قسه و باسێكی پێشكه‌ش به میوانان كرد و له درێژه‌دا “مه‌حموود مورادی” و “ڕه‌حیم محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر كێشه و گرفتی كرێكارانی بیناسازی و زروره‌تی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكاران قسه‌یان كرد. له ئیدامه‌دا “عه‌بدۆڵڵا یوزی” قه‌تعنامه‌ی كانونی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكارانی ساختمانی ئوستانی كوردستانی بۆ به‌شداربووان خوێنده‌وه و مه‌راسمه‌كه له نێو خۆشی و شایی ئاماده‌بوان دا كۆتایی پێهات.