ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له چه‌ند شاری ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش، كرماشان، ساری، ڕه‌شت، كرمان، تاران و چه‌ند شاری دیكه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ته‌نیا كه‌فی خیابان به‌ده‌ست دێت حه‌قمان” ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجیتماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
