به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی شاری سه‌قز به هه‌ڵواسینی بهنێرێك به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی وت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كرێكارانی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی بیناسازی سه‌قز هاوشێوه‌ی كرێكارانی بیناسازی كامیاران به هه‌ڵواسینی بهنێرێك له ناوه‌ندی شار ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێران پیرۆزیایی كردووه. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی كرێكار، چه‌ندین چالاكی له‌لایه‌ن كرێكاران و چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ڕێوه چووه و ده‌یان به‌یاننامه و قه‌تعنامه به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌گه‌ڵ لیستی داخوازییه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سنفی و مه‌ده‌نیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه دا لاوانی ئازادیخوازی كرماشان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار تراكتیان به دروشمی “فه‌قر، فساد، گرانی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی”یان بڵاو كرده‌وه.