ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یك له چالاكوانانی سیاسی ئاڵمان له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “جه‌مشید شارمه‌هد”یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان شارۆمه‌ند و چالاكی سیاسی ئێران و ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “جه‌مشید شارمه‌هد”یان له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه مه‌حكووم كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌واڵی پشڕاستكردنهوهی حوكمی ئێعدامی “جه‌مشید شارمه‌هد”ی بڵاو كردبوو و چه‌ند خولهك پاش ئه‌و هه‌واڵه “ئانالێنا بێربووك” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ئه‌و حوكمه‌ی قبووڵ نه‌كراو ناوبرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ببوو.