ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، “ئه‌فسانه یووسفی” دایكی زیندانی سیاسی “پژمان فاتحی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرا.
جیگای ئاماژه‌یه كه مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو چوار چالاكی سیاسی به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسین مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” له سه‌ر سنووری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. ئه‌و چوار چالاكه سیاسیه له ماوه‌ی بهندكراندا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون. ڕۆژی ڕابردوو “ئه‌فسانه یووسفی” دایكی “پژمان فاتحی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیارانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێكرا.