ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” موعه‌لیم و چالاكی بواری ژنان به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به‌شێوه‌ی كاتی له زیندانی سنه ئازاد كرا.
ئه‌م چالاكه سنفیه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌به‌ندی تاكه‌كه‌سی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه ڕاگیرابوو. ناوبراو پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه پشكێندرا و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی زه‌وت كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی لهبهدرهستدا نییه.