ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: “دایكێك و كچه‌كه‌ی تووشی گازگرتوویی بوون و به‌هۆیه‌وه دایكه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و كچه ته‌مه‌ن ٨ ساڵه‌كه‌ی ژاراوی بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له شه‌قامی “شه‌ڵماش” و به كاتی نیوه‌ڕۆ ڕوویداوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه، گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له لووله‌ی سۆپاكه‌وه دزه‌ی كردووه و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دایكه‌كه و كچه‌كه‌شی ژاراوی بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.