کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم 2

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “سه‌جاد چه‌مه‌نی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌ كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ ناوچه‌ی فیرووزئاباد به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو له‌وه‌پێش ڕوویداوه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ته‌رمی ئه‌و لاوه‌یان به‌ بارمته گرتبوو و پاش به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رئه‌نجام ته‌رمه‌كه‌ی پاش سێ ڕۆژ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “سه‌جاد چه‌مه‌نی” له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هرای كرماشان به‌ڕێوه‌ چووه‌.