کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان پاش ئۆلتیماتۆمی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌

ئازادی پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان پاش ئۆلتیماتۆمی خه‌ڵكی ئه‌و

پاش ئۆلتیماتۆمی خه‌ڵكی دیهلۆڕان به‌ به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ئه‌و شاره‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی گوڵان پێنج شارۆمه‌ندی به‌ندكراوی ئه‌و شاره‌ به‌ناوه‌كانی “عه‌زیم یادگاری”، “حسێن باپیروه‌ند”، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، “فه‌رشاد ئایینی” و “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده‌” له‌زیندان ئازاد‌ كران.

به‌ پێی بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئوستانی ئیلام، بڕیار بوو خه‌ڵكی ناڕازی له‌ هه‌موو شاره‌كانی ئه‌و ئوستانه‌وه‌ خۆیان بگه‌یننه‌ دێهلۆڕان و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئیلام ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌ مانگرتووه‌یان له‌زیندان ئازاد كرد.