سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ به‌سه‌ر ڕفاندنی “عوسمان مامە” لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه، چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه به‌ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“عوسمان مامە” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و دانیشتووی بۆكان، له ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه دوو هێنده بووه‌ته‌وه.