ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی ورمێ دژبه سیاسه‌ته ئاویه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه بووه‌ته هۆی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ كۆبوونه‌وه و ڕوو به به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند:” بهندئاوهكان بكه‌نه‌وه چوونكه گیانی ١٥ ملیۆن كه‌س له مه‌ترسی جیددی دایه”.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی ژینگه‌یی مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یان ڕاكێشانی سه‌ره‌نجی خه‌ڵك و به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیم سه‌باره‌ت به وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و مه‌ترسیه‌كانی بۆ تندرووستی لانیكه‌م ١٥ ملیۆن كه‌س ناوبرد. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه چه‌ندین جاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ڕێكخراوه ژینگهیهكانیش هه‌موو جار هۆشداریان داوه‌ته كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا سیاسه‌تی سه‌ركوت به‌كار ده‌به‌ن و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كه‌ن.