ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی میاندووئاو و بۆكان چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ تراكتۆرێك له نزیكی گوندی “گۆگ ته‌په”ی میاندووئاو دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو ئۆتۆمبێلی نه‌یسان و پراید له‌جاده‌ی نێوان بۆكان بۆ سه‌قز پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.