ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، دکتۆر “سەلاح ئەحمەدی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و یاریده‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “سوله‌یمان جاوید” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دكتۆر “سه‌لاح ئه‌حمه‌دی” له شاری بۆكان ده‌رمانخانه‌ی هه‌یه و هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به شێوه‌ی نایاسایی هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی و خۆی و یاریدهدهرهكی به‌ناوی “سوله‌یمان جاوید”یان ڕفاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.